Job 26

قسەی نۆیەمی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:

2«چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!
چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد!
3چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!
چۆن زانینی زۆرت دەرخست!
4بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند و
ڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟

5«تارماییەکان لە جیهانی مردوواندا
لە سامناکی خودا دەلەرزن.
6جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،
شوێنی لەناوچوون
لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن‏. لە پەیمانی نوێ، ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11‏:9‏‏.‏
شاردراوە نییە.
7ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت و
زەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت.
8ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە و
هەور لەژێری نادڕێت.
9ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،
هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە.
10ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوە
وەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی.
11کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن و
لە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن.
12بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت و
بە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ
هێمایە بۆ میسر.‏
دەوەشێنێت.
13بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە و
دەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا.
14بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.
هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!
ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»
Copyright information for CkbKSS